بەرگریی شارستانی غەززە رایگەیاند، بەهۆی وەرزی سەرما و بارانبارینی زۆرەوە، زیاتر لە 2000 باڵەخانە مەترسی روخانیان لەسەرە و کەرتی غەززە روبەڕوی کارەساتێکی مرۆیی بوەتەوە.

ئەمڕۆ شەممە، لە راگەیەندراوێکدا، بەرگریی شارستانی غەززە رایگەیاند، ئەگەر رێگە بە چونەژورەوەی کەرەستەی پێویست نەدرێت، بەهۆی بارانبارینی زۆرەوە زیاتر لە 2000 باڵەخانە مەترسی روخانیان لەسەرە.

شارستانی غەززە، ئاماژەی بەوەکردوە ،بەهۆی بارانبارینەوە ژمارەیەک خانو و باڵەخانە روخاون و مەترسیی لەسەر ژیانی هاووڵاتیانی مەدەنی دروستکردوە.

لە بەشێکی تری راگەیەندراوەکەدا هاتووە؛ کەرتی غەززە  روبەڕوی کارەساتێکی مرۆیی بووەتەوە، چونکە دەیان کەمپ و ناوەندی پەناگە بەهۆی لافاوەوە بەکەڵکی ژیان نەماون.

شارستانی غەززە داوا لە دەوڵەتانی گەرەنتیکاری ئاگربەست و لیژنەی نیشتمانی بۆ بەڕێوەبردنی کەرتی غەززە دەکات.  دەستوەردان بکەن بۆ رزگارکردنی دانیشتوانی غەززە.