عەلی زەیدی لە سوریا 10 ملیۆن دۆلاری بەخشییە مەزارگەی سەیدە زەینەب
بڵند
٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
لە میانی سەردانەکەیدا بۆ سوریا، عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی عیراق، سەردانی مەزارگەی سەیدە زەینەبی کرد و 10 ملیۆن دۆلاری بەخشیی .
ئەمڕۆ چوارشەممە، نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عیراق رایگەیاند، لە میانی سەردانیکردنی بۆ مەزارگەی سەیدە زەینەب، عەلی زەیدی لەسەر ئەرکی تایبەتی خۆی 10 ملیۆن دۆلاری بەخشیەوە.
نوسینگەکەی ئاماژەی بەوەکردوە، عەلی زەیدی رێوڕەسمی سەردانیکردن و نوێژکردنی لەناو حەرەمی پیرۆزدا بەجێهێنا و لە نزیکەوە ئاگاداری بەش و شوێنەوارەکانی مەزارگەکە بوو.
هەروەها لەسەر ئەرکی تایبەتی خۆی بڕی 10 ملیۆن دۆلاری بەخشی، کە 5 ملیۆن دۆلاریان بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی مەزارگەی خاتو خاتوو زێنەب و 5 ملیۆن دۆلارەکەی تریش بۆ مزگەوتی گەورەی ئومەوی تەرخان کرا.


