وەزارەتی کارەبای هەرێم رایگەیاند، چەند رۆژێکە بەهۆی زیان گەیشتن بە کێبڵی کارەبا، 72 هەزار هاووڵاتی دوچاری پچرانی کارەبا بونەتەوە، هەوڵدەدرێت لە ئەمشەوەوە رەوشی کارەبای ئەو هاووڵاتیانە ئاسایی بکرێتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە لە راگەیەندراوێکدا، وەزارەتی کارەبای هەرێم رایگەیاند، نزیکەی 72 هەزار هاووڵاتی لە ژمارەیەک گەڕەکی هەولێر دووچاری پچڕانی کارەبا بوونەتەوە و پێشبینی دەکرێت ئەمشەو کارەبای ئەو ناوچانە ئاسایی ببێتەوە.

کارەبای هەرێم دەڵێت؛ هۆکاری ئەم پچڕانە دەگەڕێتەوە بۆ ئەنجامدانی زنجیرەیەک کاری شارستانیی، کە بوە هۆی زیان گەیاندن بە 12 کێبڵی کارەبای 132 کەی ڤیی و پێدانی کارەبا بە وێستگەکان پچڕا.

ئاماژە بەوەشکراوە، تیمەکانی چاککردنەوەی وەزارەتی کارەبا و پڕۆژەی روناکی کار دەکەن بۆ ئەوەی بەزوترین کات کێشەکە چارەسەر بکەن و رەنگە لە ئەمشەوەوە رەوشيکە ئاسیی ببێتەوە.