دوای هێرشی حوسییەكان بۆ سەر فرۆكەخانەی دەمام و كێڵگە نەوتییەكان، ئەمریكا فەرمان بەكشانەوەی بەشێك لە دیپلۆماتكار و خێزانەكانیان لە سعودیە دەكات.

تۆمی پیجوت وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، واشنتۆن فەرمانی كردووە بە كشانەوەی كارمەندە  نا سەرەكییەكان و خێزانی دیپلۆماتكارانی ئەمریكی لە سعودیە

وتیشی: ئەمریكا پلانی هەیە خێزانی كارمەندەكانی لەچەند باڵیۆزخانەیەكی تری وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەراست بكشێنێتەوە.

ئەو هەنگاوەی ئەمریكا دوای ئەوەدێت لەئەنجامی دوو هێرش حوسییەكان بۆ سەر فڕۆكەخانەی دەمام و كێڵگەیەكی نەوتی، چوار كەس كوژران و  10 كەسیش برینداربوون.