وەزارەتی کشتوکاڵ جەخت لە بەردەوامیی هەڵمەتە مەیدانییە چاودێرییەکان دەکاتەوە بۆ بەدواداچوون بۆ سەلامەتیی ئەو گۆشتەی لە بازاڕەکاندا مامەڵەی پێوە دەکرێت، ودڵنیابوونەوە لەوەی لە کوشتارگەکاندا سەربڕدراون و پشکنینی پزیشکیی ڤێتێرنەرییان بۆ کراوە.

 قوسەی حەتاب، وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ، لە لێدوانێکدا بۆ ڕرۆژنامەی رەسمی رایگەیاند: تیمە چاودێرییە ڤێتێرنەرییەکانی سەر بە وەزارەت لە بەغداد و پارێزگاکان، گەشتی مەیدانیی نزیکەی رۆژانە ئەنجام دەدەن بۆ بەدواداچوون بۆ دۆخی گۆشتی نمایشکراو لە بازاڕەکاندا، لە چوارچێوەی پلانێکی چاودێریدا کە بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە ئەمنییەکان دایڕشتووە.

روونیشی کردەوە: تیمە ڤێتێرنەرییەکان بە شێوازێکی فراوان چاودێریی پرۆسەکانی سەربڕین و مامەڵەکردن بە گۆشتەوە دەکەن، بۆ دڵنیابوونەوە لە ئاستی پابەندبوونیان بە مەرجە تەندروستی، و ئاماژەی بەوەش دا: وەزارەت بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان کار دەکات بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست بەرانبەر سەرپێچیکاران و سنووردانان بۆ پرۆسەکانی سەربڕینی هەڕەمەکی و خستنەبازاڕی ئەو گۆشتانەی پشکنینیان بۆ نەکراوە.

حەتاب داوای لە هاووڵاتییان کرد کە ئەو گۆشتانە نەکڕن کە لە شوێنەکانی دەرەوەی چاودێریی ڤێتێرنەری نمایش دەکرێن، و بچن بۆ کڕینی ئەو گۆشتانەی مۆری رەسمیی ڤێتێرنەرییان لەسەرە لە بنکە بازرگانییە متمانەپێکراوەکاندا، چونکە ئەوە نیشانەیەکە بۆ ئەوەی کە خستراونەتە ژێر پشکنینی رێکارە یاساییەکان و دڵنیابوون لە شیاوبوونیان بۆ بەکارهێنانی مرۆیی بە شێوازێکی سەلامەت.