حکومەتی عیراق: پلانێکمان هەیە بۆ دابەزاندنی نرخی دۆلار بۆ 1550دینار
سەوسەن سەید
١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
حکومەتی عیراق پلانێکی نوێی بۆ کارکردن لەسەر دابەزاندنی نرخی دۆلار لە بازاڕدا ئاشکرا کرد، هاوکات بڕیاری بەخۆڕاییکردنی گومرگی بۆ بەشێک لە کەلوپەلە بنەڕەتییەکان راگەیاند.
حەیدەر عەبوودی، وتەبێژی حکومەتی عیراق، لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی دەنگوباسی عیراقی رایگەیاند: حکومەت و بانکی ناوەندیی عیراق بەپێی پلانێکی داڕێژراو و تۆکمە کار دەکەن بۆ ئەوەی لە ماوەیەکی نزیکدا نرخی دۆلار لە بازاڕ بگەیەننە 1550 دینار بۆ هەر 100دۆلارێک.
عەبوودی ئاماژەی بەوەش کرد: ئەم هەنگاوە پشت بە یەدەگ و داراییەکی بەهێز و رەوانکراوی ناو بنکەی ناوەندی دەبەستێت، کە دەرفەت دەدات تەمویلی بازرگانیی دەرەکی بە ئاسانی بەڕێوەبچێت و پێداویستییەکانی هاوردەکردن دابین بکرێت.
سەبارەت بە حەواڵەکانی پێشتر و پێش پەسەندکردنی نرخی ئاڵوگۆڕی ئێستا، وتەبێژی حکومەت دووپاتی کردەوە: تەرخانکراوی دارایی تەواو دابین کراوە بۆ جێبەجێکردنیان بەپێی نرخی پێشوو و ئۆپەراسیۆنە پەیوەندیدارەکان.
لە لایەکی ترەوە، ئاماژەی بەوە دا: ئەنجوومەنی وەزیران لە دانیشتنی بیست و سێیەمی خۆیدا بڕیاری داوە لە رۆژی 7ی تشرینی یەکەمی 2026ەوە، تەواوی کەرەستە خۆراکییەکان و دەرمانە هاوردەکراوەکان لە رەسمی گومرگی ببەخشێت.



