سەرۆكی فراكسیۆنی ئاوەدانكردنەوە و گەشەپێدان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند، هەناردەكردنی نەوتی عیراق لە رێگەی هورمزەوە بە رەزامەندیی ئەمریكایە؛ و ئێران وەك پێویست پاڵپشتی عیراقی نەكردوە.

بەها ئەعرەجی سەرۆكی فراكسیۆنی ئاوەدانكردنەوە و گەشەپێدان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند: پرسی هەناردەكردن و تێپەڕبوونی نەوتی عیراق لە رێگەی گەروی هورمزەوە لە ئێستادا بە رەزامەندی و مۆڵەتی ئەمریكی بەڕێوەدەچێت.

لێدوانەكانی ئەعرەجی، هاوكاتن لەگەڵ ئەو قەیرانە گەورە ئابووری و بازرگانیانەی كە عیراق بەهۆی پەككەوتن گەروی هورمزەوە رووبەڕووی بووەتەوە.

هاوكات راشیگەیاند: بانكی نێودەوڵەتی پێشنیازی كردووە نرخی 100 دۆلاری ئەمریكی بكرێتە 220 هەزار دیناری عیراق.