عەلی زەیدی : ئەرکی ئێمەیە رێگری بکەین لە رشتنی خوێنی عیراقییەکان
بڵند
٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عیراق رایگەیاند، رێگە بە هیچ هەوڵێک نادرێت بۆ لاوازکردنی قەوارەی دەوڵەت و ئەرکی ئەوانە رێگری بکەن لە رشتنی خوێنی عیراقییەکان.
سەرۆک وەزیرانی عیراق لە میانی کۆبونەوەی لەگەڵ سەرۆک هۆزەکان رایگەیاند، حکومەتەکەی رێگری لە گۆشەگیربوونی نێودەوڵەتیی عیراق کردووە و بەرەو دروستکردنی هاوبەشیکردنی ئابووری، ڕاکێشانی وەبەرهێنانی بیانی، بونیادنانی ژێرخانی کارەبا هەنگاوی ناوە.
عەلی زەیدی جەختیشیکردەوە، مانگان بە 500 ملیار دیناریان بۆ شایستە داراییەکانی جوتیاران تەرخان کردوە بەردەوامیشن لە دابەشکردنی پرۆسەی یەک ملیۆن پارچە زەوی بەسەر هاووڵاتیاندا.
لە رووی ئاسایش و پەیوەندییە دەرەکییەکانەوە، سەرۆک وەزیران باسی لەوە کردوە، ئەرکی ئەوانە رێگری بکەن لە رفشتنی عیراقییەکان و گفتوگۆکان لەگەڵ لایەنی تورکی بووەتە هۆی پاشەکشەی سوپای تورکیا لە بەشێک لە خاکی عیراق، هەروەها گفوگۆکردن لەگەڵ کوێت بەردەوامە بۆ چارەسەری کێشەکان.
لەبارەی پرۆسەی رادەستکردنی چەکیشەوە، عەلی زەیدی رایگەیاندوە، تا ئێستا پێنج گروپ رەزامەندیان داوە و پێشتریش سێ گروپ چەکیان داناوە، گفتوگۆکردنیش لەگەڵ گروپەکانی تر بەردەوامە.



