پەیامی سەرۆک کۆمار لە رۆژی سەروەریی عیراقدا
ئوسامە ئەبوبەکر
٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٦
سەرۆک کۆماری عیراق، لە رۆژی سەروەریی عیراقدا پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە و تێیداهاتووە، "سەربەخۆیی عیراق و یەکبڕیاری بنەمای نەگۆڕن و دانوستانیان لەسەر ناكرێت".
نزار ئامێدی، سەرۆك كۆماری عیراق رایگەیاندووە: بە بۆنەی رۆژی سەروەرییەوە گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی تەواوی رۆڵەكانی گەلی عیراق دەكەین، سەربەخۆیی عیراق و یەکبڕیاری بنەمای نەگۆڕن و دانوستانیان لەسەر ناكرێت.
سەرۆك كۆمار دەشڵێت: ئیرادەی عیراقییەكان و بەرژەوەندییە نیشتمانییەكانیان بنەمای سەرەكین لە دەستنیشانكردنی ئێستا و داهاتوودا، بڕیاری جەنگ و ئاشتی مافی تایبەتی دەوڵەت و دامەزراوە دەستوورییەكانییەتی.



