پارێزگای هەڵەبجە: چەند بەرکەوتەیەکی کیمیایی لێخۆشبوونیان بۆ دانی پارەی کارەبای 24 سەعاتی بۆ دەرچووە
ساکۆ سمکۆ
٢٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٦
پارێزگای هەڵەبجە بڵاویکردەوە، بە هەوڵی پارێزگاری هەڵەبجە، بڕیاری لێخۆشبوون بۆ کۆمەڵێک بەرکەوتەی چەکی کیمیایی لەپارەی کارەبای 24 سەعاتی دەرچوو.
پارێزگای هەڵەبجە رایگەیاند، لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی نوخشە ناسیح، پارێزگاری هەڵەبجە بۆ خزمەتکردنی کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی، بڕیاری لێخۆشبوون بۆ 18 هاووڵاتی کە بەركەوتەی چەكی كیمیاین، لە پارەی كارەبای 24 سەعاتی، دەرچوو.
ئەوەشی روونکردووەتەوە، بڕیارەکە پاڵپشت بە نووسراوی ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆكایەتیی دیوان و بە بڕیاری (ژمارە 12018 لە رێکەوتی 22ـی ئەیلوولی 2026) دەرچووە و ئەو 18 کەسە لەو رێکەوتەوە دەتوانن سودمەند بن لە بڕیارەکە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، پارێزگاری هەڵەبجە سوپاس و پێزانینی ئاڕاستەی سەرۆکی حکومەت و جێگری سەرۆكی حكومەت و سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران کرد بۆ بەدەمەوەهاتن و پاڵپشتییان بۆ خزمەتکردنی بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی لە هەڵەبجە.


