وەزارەتی بازرگانی عیراق: ئەمساڵ چوار ملیۆن و 800 هەزار تۆن گەنم بەرهەمهاتووە
ئاکام مستەفا
٢٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٦
وەزارەتی بازرگانی عیراق رایگەیاند، بڕی گەنمی بەرهەمهێنراو و وەرگیراو لە جوتیاران دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە لە ئەمساڵدا و گەیشتوەتە چوار ملیۆن و 800 هەزار تۆن.
وەزارەتی بازرگانی عیراق لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بڕی ئەو گەنمەی ئەمساڵ بەرهەمهاتووە بەراورد بە ساڵانی رابردوو كەمترە و بڕەكەی چوار ملیۆن و 800 هەزار تۆنە.
دەشڵێت، لە ساڵی رابردوو زیاتر لە پێنج ملیۆن تۆن و لە ساڵی 2024 شەش ملیۆن تۆن بەرهەمهاتووە
وتیشی:بەهۆی ئەم بەرهەمە زۆرەی ناوخۆوە، پێویست ناكات گەنم لە دەرەوە هاوردە بكرێت، كە ئەمەش هەنگاوێكی گرنگە بۆ پاشەكەوتكردنی بودجەی دەوڵەت.
راشیگەیاند، وەزارەت پلانێكی روونی هەیە بۆ ئەوەی بەرهەمی گەنمی ئەمساڵ وساڵانی رابردوو وەك یەدەگێكی ستراتیژی بەكاربهێنێت بۆ مسۆگەركردنی پێداویستییەكان تاوەكو كۆتایی ساڵی 2028.
ئاماژەی بەوەشكردووە، حكومەت لە هەماهەنگیدایە بۆ خەرجكردنی 500 ملیار دینار وەك قۆناغێكی نوێ بۆ شایستە داراییەكانی جوتیاران.



