ئیمانوێل ماکرۆن لە کۆبوونەوەی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان وتارێکی پێشکەشکرد و تێیدا رەخنەی توندی لە ئیسرائیل گرت و پشتیوانیی خۆشی بۆ فەڵەستین دەربڕی.

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا لە کۆبوونەوەی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان و لە وتارێکدا رایگەیاند، ئیسرائیل پێشێلی سەروەریی هەموو ئەو وڵاتانە دەکات کە هاوسنوورین.

وتیشی، دەیان دەوڵەت پێش ساڵێک دانیان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا ناوە، بەڵام بەهای ئەو دانپێدانانە چی دەبێت ئەگەر بەردەوام بن لە بێدەنگیی بەرانبەر ئەوەی لە غەززە روودەدات.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەر کەسێک بانگەشەی ئەوە بکات کە ئاسایشی ئیسرائیل لەڕێگەی پێشێلکردنی سەروەریی هەموو وڵاتانی دراوسێیەوە دێتە دی، هەڵەیەکی زۆر گەورە دەکات و ئەوەی پێی دەوترێت ئاشتی لە غەززە، هیچ ڕێڕەوێکی مرۆیی نەکردووەتەوە و ئەوەی لە غەززە روودەدات بۆ هەموومان مایەی شەرمەزارییە.

ئەوەشی روونکردەوە: ئێمە هەموو رۆژێک لە کەناری رۆژئاوا گەواهیدەری پێشێلکارین، بۆیە لە کاتێکدا سەرەتاییترین مافە بنەڕەتییەکانیان پێشێلدەکرێت، ئێمە باوەڕمان بە سەروەری بۆ فەڵەستینییەکان هەیە.