ترەمپ رێنمایی نوێ لەبارەی کشانەوە لە عیراق دەردەکات: ئەزموونی ئەفغانستان دووبارە نابێتەوە
سەوسەن سەید
١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٦
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رێنمایی نوێی لەبارەی پڕۆسەی کشانەوەی هێزەکانی وڵاتەکەی لە عیراق دەرکرد و جەختی لەسەر رێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی سناریۆکەی ئەفغانستان کردەوە.
میدیا جیهانییەکان لە زاری بەرپرسێکی باڵای ئەمریکییەوە بڵاویانکردەوە، واشنتۆن بڕیاری داوە لە دوای پڕۆسەی کشانەوەی لە عیراق، هیچ جۆرە چەک و کەرەستەیەکی سەربازی لە دوای خۆی بەجێنەهێڵێت.
بەپێی وتەی سەرچاوەکە، ترەمپ فەرمانی راستەوخۆی داوە بۆ ئەوەی رێگری لە دووبارەبوونەوەی ئەو کەموکوڕی و ئاڵۆزییانە بکرێت کە لە کاتی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان روویان دا.



