بافڵ جەلال تاڵەبانی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی سیاسەتمەدار و تێکۆشەر د. کەمال شاکر دەکات و رایدەگەیەنێت، بە رێزەوە رۆڵ و مێژووی لە بزووتنەوەی رزگاریخوازیی کوردایەتی بەرز رادەگرین.

دەقی پەیامەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بەڕێزان بنەماڵەی سەربەرزی سیاسەتمەدار و تێکۆشەر د. کەمال شاکر

بە داخ و خەمێکی قووڵەوە، هەواڵی کۆچی دوایی تێکۆشەری دێرین و سکرتێری پێشووتری حیزبی شیوعی کوردستان د. کەمال شاکرمان پێگەیشت.

بۆ ئەم خەمە، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە و هاوخەبات و هاوڕێیانی دەکەین و بە رێزەوە رۆڵ و مێژووی لە بزووتنەوەی رزگاریخوازیی کوردایەتی بەرز رادەگرین.

رۆحی د. کەمال بۆ هەمیشە شاد بێت، هیوای سەبووری و ئارامی بۆ هەموو لایەک دەخوازین.