بافڵ جەلال تاڵەبانی و عەلی باپیر: حکومەت هەنگاوی بەپەلە بنێت بۆ چارەسەری کێشەکان
سام
١٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٦
سام
١٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٦
دووەمین فێستیڤاڵی پاییزی پێنجوێن بە پاڵپشتی میدیایی دەزگای میدیایی کوردسات بەڕێوەدەچێت.
عەدنان کاکەڕەش، قائیمقامی پێنجوێن بە کوردسات نیوزی راگەیاند: هەموو ئامادەکارییەکمان بۆ فێستیڤاڵەکە کردووە و لە رۆژانی 17 و 18 و 19ـی ئەم مانگە بەڕێوەدەچێت و دەوڵەمەن دەبێت بە بەرهەمی ناوخۆیی.

قائیمقامی پێنجوێن ئاماژەی بەوەدا: زیاتر لە 81 هەزار دۆنم زەوی کشتوکاڵی لە پێنجوێن هەیە، لە وەرزی کاردا پێویستمان بە پێنج هەزار دەستی کارە لە دەرەوەی قەزاکە.
عەدنان کاکەڕەش وتیشی: دەمانەوێت بەرهەمێکی ساغ و تەندروست بگاتە دەستی هاووڵاتیان و گەشە بە پیشەسازیی کشتوکاڵی لە پێنجوێن بدەین.
جەی دی ڤانس، جێگری دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، چاودێری روداوەکانی یەمەن دەکەن و لەگەڵ حوسییەکان پەیوەندییان هەیە و ئەوەی رودەدات لە ژێر چاودێری ئەواندایە.
ئەمڕۆ دوشەممە، جەی دی ڤانس، جێگری دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، بە وردی ئاگاداری ئەوەن لە یەمەن رودەدات و لەگەڵ سعودیە و حوسییەکانیشدا لە پەیوەندیدان.
جەختیشیکردوە، سەبارەت بە دوایین پێشهاتەکان گفتوگۆی راستەوخۆیان لەگەڵ حوسییەکان کردووە و رەوشەکە بە خێرایی دەگۆڕێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانیان بە وردی چاودێڕی گۆڕانکارییەکان دەکەن و نیگەرانن لە دەستبەسەرداگرتنی دورگەی پەریم لەلایەن حوسییەکانەوە لە دەریای سور.