جەی دی ڤانس: نیگەرانین لە دەستبەسەرداگرتنی دورگەی پەریم لەلایەن حوسییەکانەوە
بڵند
١٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٦
جەی دی ڤانس، جێگری دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، چاودێری روداوەکانی یەمەن دەکەن و لەگەڵ حوسییەکان پەیوەندییان هەیە و ئەوەی رودەدات لە ژێر چاودێری ئەواندایە.
ئەمڕۆ دوشەممە، جەی دی ڤانس، جێگری دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، بە وردی ئاگاداری ئەوەن لە یەمەن رودەدات و لەگەڵ سعودیە و حوسییەکانیشدا لە پەیوەندیدان.
جەختیشیکردوە، سەبارەت بە دوایین پێشهاتەکان گفتوگۆی راستەوخۆیان لەگەڵ حوسییەکان کردووە و رەوشەکە بە خێرایی دەگۆڕێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانیان بە وردی چاودێڕی گۆڕانکارییەکان دەکەن و نیگەرانن لە دەستبەسەرداگرتنی دورگەی پەریم لەلایەن حوسییەکانەوە لە دەریای سور.


