دەزگای ئاسایشی هەرێم لەبارەی هێرشەکانی سەرلە بەیانیی ئەمڕۆ راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: بە پێنج موشەک هێرشکراوەتە سەر چەند ناوچەیەک لە سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە.

دەقی راگەیەنراوەکە: 

دەزگای ئاسایشی هەرێم رایدەگەیەنێت، سەعات (03:10) خولەکی بەیانی رۆژی دووشەممە 14ـی 9ـی 2026 بە(پێنج) موشەک هێرشکرایە سەر ئەم ناوچانە.

 

  •  بە (سێ) موشەک هێرشکرایە سەر زڕگوێزەڵە.
  • (یەک) موشەک لە نزیک گوندی گورگەچیا سەربەناحیەی سیروان کەوتووەتە خوارەوە.
  • (یەک) موشەک لە نێوان گوندەکانی داری زاین و میراسی خواروو لەقەرەداغ کەوتووەتە خوارەوە.

 

 

لەئەنجامی هێرشەکاندا هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و بەپێویستی دەزانین، داوا لەهاوڵاتیان بکەین لەدوای هێرشەکان نزیکی شوێنەکان نەبنەوە و دەستکاری پارچەو پاشماوەکانی موشەک و درۆن نەکەن لەپێناو پاراستنی سەلامەتیان.