پەرلەمانی عیراق بۆ دەنگدان لەسەر چەند پڕۆژەیاسایەک کۆدەبێتەوە
سەوسەن سەید
٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٦
دەستەی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق خشتەی کاری دانیشتنی ژمارە (15)ی وەرزی یاسادانانی راگەیاند، کە بڕیارە ئهمڕۆ یەکشەممە، 6ی ئەیلوولی 2026، سەعات یەکی دوانیوەڕۆ بەڕێوەبچێت.
بەپێی کارنامەی راگەیەندراو، دانیشتنەکە لە دوای خوێندنەوەی ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز، بە ئەنجامدانی سوێندی دەستووریی لەلایەن چەند پەرلەمانتارێکی نوێوە دەستپێدەکات.
هەر لە دانیشتنەکەدا، پەرلەمانی عیراق تاوتوێی سێ پڕۆژەیاسای گرنگ دەکات و خوێندنەوەی یەکەمیان بۆ ئەنجام دەدات:
١- پڕۆژەیاسای هەمواری یەکەمی یاسای هاتووچۆ (ژمارە 8ی ساڵی 2019)؛ کە لەلایەن لیژنەکانی ئاسایش و بەرگری، و داراییەوە ئامادەکراوە.
٢- پڕۆژەیاسای هەمواری یەکەمی یاسای رێکخستنی بریکارنامەی بازرگانی (ژمارە 79ی ساڵی 2017)؛ کە لەلایەن لیژنەکانی ئابووری و پێشەسازی و بازرگانی، و یاساییەوە پێشکەشکراوە.
٣- پڕۆژەیاسای پەڕەی دارایی و کالاكان؛ کە لەلایەن لیژنەکانی ئابووری، وەبەرهێنان و داراییەوە تاوتوێ دەکرێت.



