سایلۆی سلێمانی داوا لەو جوتیارانە دەکات کە لە ساڵی 2025 گەنمیان رادەستی سایلۆکەیان کردووە، سەردانیان بکەن و چەکی شایستە داراییەکەیان وەربگرن.

سایلۆی سلێمانی ئاگاداری ئەو جوتیارانە دەکاتەوە، کە بۆ وەرزی 2025 گەنمیان رادەستی سایلۆکەیان کردووە، سبەینێ دووشەممە، رێکەوتی 7ـی 9ـی 2026، تاوەکو پسوڵەی ژمارە 1531، سەردانی هۆبەی ژمێریاریی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان لە ناحیەی پیرەمەگروون بکەن، بەمەبەستی وەرگرتنی چەکی بانکیی شایستە داراییەکانیان.

ئاماژەی بەوەشداوە، پێویستە خودی ئەو جوتیارەی گەنمەکەی بەناوەوە رادەستکراوە ئامادە بێت یان بریکاری یاسایی (وەکالەی دادنوس)ـی هەبێت و کارتی نیشتمانیشی پێبێت.

هۆشداریشدەدات، بەبێ بریکارنامەی رەسمی، چەک بە هیچ کەسێکی دیکە نادرێت.