داوای سزادانی توند دەکرێت بۆ ئەو کەسانەی وتاری تایفەگەری لە عیراق بڵاودەکەنەوە
سەوسەن سەید
٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٦
ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عیراق، رێنماییدا بە گرتنەبەری رێکاری یاسایی دژی ئەو کەسانەی وتاری تایفەگەری لە عیراق بڵاودەکەنەوە
ئەنجومەنەکە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە: دادگاکانی لێکۆڵینەوەی تایبەتمەند و ئەندامانی داواکاری گشتی راسپێردراون بۆ چاودێریکردنی بەکارهێنانی دەستەواژە و دەربڕینی مەزهەبی لەلایەن هەندێک کەسەوە لە دەزگاکانی راگەیاندن و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، کە بە مەبەستی نانەوەی ئاژاوە و دابەشبوونی کۆمەڵایەتی بۆ بەرژەوەندیی سیاسی یان کەسی بەکاریان دەهێنن، و جەختیکردەوە: رێکاری یاساییان لەبەرانبەردا دەگیرێتەبەر.
لەنێو راگەیەندراوەکەدا هاتووە: کۆبوونەوەی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت کە دوێنێ شەممە 5ی أیلولی 2026 بە ئامادەبوونی چوار سەرۆکایەتییەکە و سەرکردە سیاسییەکانی وڵات بەڕێوەچوو، جەختی لە رەتکردنەوەی وتاری مەزهەبی کردووەتەوە کە هەندێک کەس بانگەشەی بۆ دەکەن، و داوای سزادانی ئەوانەی کردووە کە بەهۆی پێشێلکردنی دەستوور و یاساوە بڕوایان پێیەتی.



