ماڵپەری شەفافیەت: داهاتی هەفتەی رابردوی سلێمانی نزیکەی شەش ملیار دینارە
بڵند
٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٦
ماڵپەری شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان داهاتی ئەم هەفتەیەی بڵاوکردەوە کە زیاتر لە پێنج ملیار و 845 ملیۆن دینارە.
ئەمڕۆ هەینی، ماڵپەری شەفافیەت بڵاویکردەوە، داهاتی نانەوتی یەک هەفتەی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، لە رۆژی(29ـی 8ـی 2026 بۆ 4ـی 9ـی 2026) ، پێنج ملیار و 845 ملیۆن و 428هەزار دینار بووە.
دەشڵێت؛ لەو داهاتە لە 78%ی بەشێوەی نەختینەیە و 22%ی داهاتەكە بەشێوەی چەكە و بەراورد بە هەفتەی رابردوو داهات زیادی کردوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە بەراورد بە داهاتیی هەفتەی پێشوتر، کە زیاتر لە حەوت ملیار و 720 ملیۆن بوو،ئەم هەفەتەی داهات کەمی کردوە.
جێگەی ئاماژەیە، پڕۆژەی شەفافییەت لە داهات و خەرجی، لەسەر راسپاردەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم دامەزرا، ئێستا رۆژانە لە رێگەی ئەو ماڵپەڕەوە دەتوانیت سەرجەم داهاتە نانەوتییەکانی هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی راپەڕین و گەرمیان بزانیت.


