ئاسیاپەی بەرەسمیی سێ جۆری کارتی ماستەرکاردی خستە بەردەستی بەکارهێنەرانی
ساکۆ سمکۆ
٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٦
کۆمپانیای ئاسیاپەی مژدەیەک دەداتە بەکارهێنەرانی و لە ئێستادا لەرێگەی ئەپڵیکەیشنی ئاسیاپەیەوە بەکارهێنەرانیان دەتوانن سێ جۆری جیاوازی ماستەرکارد داوا بکەن و یەکێک لە کارتەکانیش بۆ ماوەیەکی کاتی، بێ بەرانبەرە.
ئاسیاپەی ئاماژەی بەوەشكردووە: کارتەکانی ئاسیاپەی ماستەرکارد گونجاون بۆ پارەدان لە فرۆشگاکان، کڕینی ئۆنلاین و سودبینین لە ئامێرەکانی راکێشانی پارە لە هەر شوێنێک کە پاڵپشتی ماستەرکارد بکات.
ئەوەشی روونکردووەتەوە، کارتەکان پاڵپشتی ئەنجامدانی مامەڵە داراییەکان دەکەن بە چەندین دراوی جیاوازی نێودەوڵەتی، ئاسودەیی وگونجاویی زیاتر دەبەخشێتە بەکارهێنەران لە کاتی کڕینی ئۆنلاین، گەشتکردن، یان پارەدان لە دەرەوەی عیراق.
کۆمپانیاکە مژدەیەکیش دەداتە بەکارهێنەرانی ئاسیاپەی، کە ماستەرکاردی فیزیکیی پلاتینیۆم بەبێ بەرانبەر و بۆ ماوەیەکی کاتی بۆ هەر خوازیارێک کە داوای بکات، دروستدەکات.


