نەتەوە یەكگرتووەكان: زیاتر لە 434 هەزار پەنابەر لە عیراق نیشتەجێن
لاڤە
١٢ی ئابی ٢٠٢٦
كۆمیسیۆنی باڵای نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری پەنابەران رایدەگەیەنێت، زیاتر لە 434 هەزار پەنابەر و داواكاری مافی پەنابەری لە عیراق نیشتەجێن، كە زۆربەیان لە هەرێمی كوردستان.
بەپێی ئامارەكانی كۆمیسیۆنەكە، نزیكەی 80%ی پەنابەرەكان لە هەرێمی كوردستانن، بەشێوەیەك زۆرترین پەنابەران لە هەولێرن كە 42%ی پەنابەرانی عیراق پێكدەهێنن، هەروەها 26%یان لە دهۆكن، كەمترین پەنابەریش لە شاری سلێمانین كە 11% پێكدەهێنن.
نەتەوە یەكگرتووەكان ئاشكرای كردووە، 88%ی پەنابەرەكان سوریین و ئەوانەی تر ئێرانی و فەلەستینی و توركی و خەڵكی وڵاتانی ترن.



