مانگی داهاتوو عیراق لەبارەی هێڵی ئینتەرنێتەوە گرێبەست لەگەڵ سێ وڵات ئەنجامدەدات
٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
وەزیری گەیاندنی عیراق رایدەگەیەنێت، مانگی داهاتوو لەگەڵ سێ وڵات گرێبەست ئەنجامدەدەن بۆ تێپەڕبوونی هێڵی ئینتەرنێتی ئەو سێ وڵاتە بە خاكی عیراقدا بۆ وڵاتانی ئەوروپا.
مستەفا سەنەد، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی عیراق رایگەیاند، رۆژی 9ـی مانگی داهاتوو و لە پەراوێزی هەڵبژاردنی یەكێتی نێودەوڵەتی گەیاندن وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عیراق، لەگەڵ سێ وڵات گرێبەست ئەنجامدەدات بۆ تێپەڕبوونی هێڵی ئینتەرنێتی ئەو وڵاتە بە خاكی عیراقدا بۆ ئەوروپا.
ئەوەشی خستەڕوو، گرێبەستەكان پێگەی عیراق وەك ناوەندێكی هەرێمی و ئامرازێك بۆ گواستنەوەی نێودەوڵەتی داتا پتەوتر دەكات.


