قائیمقامیەتی سلێمانی جەختدەكاتەوە، قەیرانی غازی ماڵان لە سلێمانی نییە و بە كۆبۆن غاز دەدرێت بە هاووڵاتیان.

بابان ئەحمەد سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی لە لێدوانێكدا بۆ كوردسات نیوز رایگەیاند، گرژییەكانی ئەم دواییەی ناوچەكە كاریگەری لەسەر غازی ماڵان دروست نەكردووە.

ئاماژەی بەوەشدا: ئێستا هاووڵاتیان دەتوانن لە رێگەی كۆبۆنەوە غازی ماڵان بە دەستبهێنن.