مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاشکرای کرد کە دانوستانەکانیان لەگەڵ تاران بۆ بەگەڕخستنەوەی هاتوچۆی دەریاوانی لە گەروی هورمز پێشچوونی بەخۆیەوە بینیوە.

روبیۆ لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوە کرد: پێشچوون لە دانوستانەکان لەگەڵ ئێران بۆ بەگەڕخستنەوەی گەروی هورمز هەیە، هاوکات جەختیشی کردەوە: نابێت ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وتیشی: بەشداریین لە دانوستانەکان لەگەڵ ئێران بۆ دەستەبەرکردنی کردنەوەی گەروی هورمز، و ئاماژەی بەوەش کرد: هێشتا نەگەیشتووینەتە لێکگەیشتنی کۆتایی سەبارەت بە گەروی هورمز، بەڵام هیواداریین بەم نزیکانە بگەیەنە رێککەوتن.