فەرەنسا بەهۆی شەپۆلی گەرما و وشکەساڵییەوە سێ کارگەی ئەتۆمی رادەگرێت
سەوسەن سەید
٤ی ئابی ٢٠٢٦
شەپۆلی گەرما و وشکەساڵی، کەرتی وزەی لە فەرەنسا تووشی ئاستەنگ کردووە و پاریس ناچار دەکات بەهۆی هۆکاری ژینگەیی کارکردنی سێ کارگەی ئەتۆمی رابگرێت.
دەزگاکانی راگەیاندنی ناوخۆیی لە سەرچاوەکانی کۆمپانیای کارەبای فەرەنساوە گواستیانەوە کە دوو کارگە لە وێستگەی "شۆز" و مفاعلی سێیەم لە وێستگەی "ئاردێن" کارکردنیان راوەستێنراوە، هاوکات ئاستی بەرهەمهێنانی چەندین کارگەی تریشیان کەم کردووەتەوە.
لە مانگی ئایاری رابردووەوە، فەرەنسا رووبەڕووی شەپۆلی یەکبەدوایەکی گەرما بووەتەوە کە تێیاندا پلەکانی گەرما ئاستی پێوانەییان تۆمار کردووە، ئەمەش کاریگەرییەکی راستەوخۆی لەسەر کەرتەکانی کۆنترۆڵکردنی سەرچاوەکانی ئاو و وزە دروست کردووە.



