بەهۆی بەردەوامیی ئاگركەوتنەوە لە دارستانەكانی ئەمریكا، زیاتر لە 101 هەزار هیكتار زەوی لە واشنتۆن سوتا.

دەسەڵاتدارانی واشنتۆن رایانگەیاندووە، بەهۆی ئاگركەوتنەوە لە دارستانەكان 101 هەزار و 171 هیكتار زەوی سوتاوە و بەوهۆیەوە ژمارەیەك لە دانیشتوانی ئەو ناوچانە ماڵەكانیان بەجێهێشتوە.

بەپێی راپۆرتە سەرەتاییەكان، ئاگر زیانی بە تۆرەكانی كارەبا گەیاندووەو  لە هەندێك ناوچەش كارەبا پچراوە، لە ئێستادا لە رۆژهەڵاتی واشنتۆن 60 هەزار كەس بەهۆی پچرانی كارەباوە گرفتارن، هەر بە وتەی بەرپرسان تا ئێستا هیچ زیانێكی گیانی تۆمار نەكراوە.