بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەبۆنەی جەژنی چلەی هاوین، پیرۆزبایی لە خوشک و برایانی ئێزدی دەکات.

دەقی پیرۆزباییەکەی سەرۆکی یەکێتی

بەبۆنەی جەژنی چلەی هاوین، لە دڵەوە پیرۆزبایی گەرم لە خوشک و برایانی ئێزدی دەکەین و هیوادارین لە کەشێکی ئارامدا ئەم جەژنە بە خۆشی بەڕێبکەن

ئێمە هەمیشە پشتیوانیی پاراستنی ماف و خواستەکانی خوشک و برا ئێزدییەکانمان دەبین. بە ئەرکی نیشتمانیی خۆمانی دەزانین بەردەوام بین لە سەرخستنی داواکانیان، بە مەبەستی پاراستنی بەها بەرزەکانی پێکەوەژیانی ئایینی و نەتەوەیی لە وڵاتەکەماندا

بافڵ جەلال تاڵەبانی 

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان