حوسییەكانی یەمەن: دەنگۆی سەپاندنی باج بەسەر كەشتییەكانی گەروی بابولمەندەب رەتدەكەینەوە
١ی ئابی ٢٠٢٦
حوسییەكانی یەمەن رەتیدەكاتەوە نیازیان هەبێت باج بەسەر ئەو كەشتییانەدا بسەپێنن كە بە گەروی بابولمەندەبدا تێدەپەڕن، دەشڵێت ئاراستەیان بە هەشت كەشتی نەوتهەڵگری سعودیە گۆڕیوە.
ناوەندی هەماهەنگیی ئۆپەراسیۆنەكانی حوسییەكانی یەمەن رایگەیاند، ئەو زیانیاری و راپۆرتانە رەتدەكەنەوە كە باس لەوە دەكەن حوسییەكان باج و رسومات بەسەر ئەو كەشتییانەدا بسەپێنن كە بە گەروی بابولمەندەبدا تێدەپەڕن.
جەختیشیكردووەتەوە، هیچ بڕیارێكیان بۆ سەپاندنی باج نەداوە و تێپەڕبوونیش بە گەروی بابولمەندەبدا بێبەرانبەرە، ئەو كەشتییانەش كە نەیاریان نین دەتوانن بە ئارامی هاتووچۆ بكەن، هیچ كاتێكیش هەڵسەنگاندنیان بۆ بابەتێكی لەو شێوەیە نەكردووە، هۆشداریشیدا، هەر كەسێك داوای پارە لەو كەشتییانە بكات لە بەرانبەر مۆڵەتی تێپەڕبوون، ئەو لایەنە نوێنەرایەتیی حوسییەكان ناكات.
یەحیا سەریع وتەبێژی حوسییەكانیش بڵاویكردەوە، لە چوارچێوەی ئەو گەمارۆ دەریاییەی بەسەر سعودیەدا سەپاندوویانە، هەشت كەشتی نەوتهەڵگری ئەو وڵاتەیان ناچار كردووە ئاراستەی جووڵەیان لە گەروی بابولمەندەبەوە بەرەو ناوچەی كەیپ ئۆف گود هۆپ لە كەناراوەكانی ئەفریقای باشور بگۆڕن كە خاڵی بەیەكگەشتنی ئۆقیانووسەكانی هندی و ئەتڵەسییە.



