لە كۆی 27 سەرۆك شارەوانی سەر بە جەهەپە لە ئیستەنبوڵ 16یان دەستبەسەركراون
هادی
١ی ئابی ٢٠٢٦
لە كۆی 27 سەرۆكی شارەوانی سەر بە پارتی جەهەپە لە ئیستەنبوڵ، تائێستا 16 سەرۆكی شارەوانی دەستبەسەركراون و 14یان لە زیندانن.
ماڵپەڕی جمهوریەتی نزیك لە پارتی گەلی كۆماریی "جەهەپە" بڵاویكردووەتەوە، دەستبەسەركردنی سەرۆك شارەوانییەكانی سەر بە جەهەپە لە ئیستەنبوڵ بەردەوامە و لە كۆی 27 سەرۆك شارەوانی، 16یان دەستبەسەركراون و تائێستاش 14یان لە زیندانن و دوو سەرۆك شارەوانیش ئازادكراون، بەڵام نەگەڕێنراونەتەوە بۆسەر كارەكانیان.
پێشتر لە هەڵبژاردنە ناوخۆییەكانی 31ی ئاداری 2024، جەهەپە شارەوانی گەورەی ئیستەنبوڵ و 26 شارەوانی تری بردەوە، دواتر لە كانوونی دووەمی 2025، لە چوارچێوەی لێكۆڵینەوەكاندا ژمارەیەك لە سەرۆك شارەوانییەكانی سەر بە جەهەپە بەتۆمەتی گەندەڵی دەستبەسەركران.



