سوپای کوەیت ئامادەباشیی هێزەکانی بەرگریی ئاسمانیی وڵاتەکەی راگەیاند بۆ روبەڕووبوونەوەی هێرشێکی درۆنی کە خاکی ئەو وڵاتەی کردووەتە ئامانج.

بەپێی راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتیی ئەرکانی گشتیی سوپای کوەیت کە لەلایەن دەزگاکانی راگەیاندنەوە بڵاوکراوەتەوە، "سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی کوەیت لە ئێستادا بەردەوامە لە تێکشکاندن و بەرپەرچدانەوەی هێرشی چەند فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی دوژمنکارانە.

لە بەشێکی تری راگەیەندراوەکەدا هاتوو دەڵێت: ئەو دەنگە بەرزانەی تەقینەوە کە لە ناوچەکەدا دەبیسترێن، ئەنجامی کاراکردنی سیستەمی بەرگریی ئاسمانی و تێکشکاندنی هێرشە ئاسمانییەکانە لە ئاسماندا.

هاوکات سوپای کوەیت داوای لە سەرجەم هاووڵاتییان و دانیشتوانی وڵاتەکە کردووە کە بە تەواوی پابەندی رێنماییەکانی ئاسایش و سلامەتی بن کە لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە دەردەکرێن.