دەزگای ئاسایشی هەرێم هەڵوەشاندنەوەی چەندین تۆڕی نێودەوڵەتی بازرگانی مادەی هۆشبەری راگەیاند.

بەڕێوبەری راگەیاندنی بەرێوبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددەی هۆشبەر لەوەزارەتی ناوخۆی عیراق دەڵێت ، بە هاوكاری دەزگای ئاسایشی هەرێم توانیویانە چەندین تۆڕی نێودەڵەتی بازرگانی مادەی هۆشبەر هەڵبوەشێننەوە.

راشیگەیاند، لەساڵی  2023وە تا ئێستا 16 تۆن و 800 كیلۆ مادەی هۆشبەر دەستی بەسەرداگیراوە، 380 سزای لەسێدارەدان بۆ بازرگانانی مادەی هۆشبەر دەرچووە و زیاتر لە 1500 سزای زیندانی هەتاهەتایی سەپێندراوە،

لەلای خۆشیەوە كارزان شێركۆ، وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند، پارێزگای سلێمانی پاكرترین پارێزگایە لەسەر ئاستی عیراق و هەرێم لەرووی مادەی هۆشبەر.

ئەوەشی خستەڕوو، راشیگەیاند، كەسانێك كە خاوەن بڕوانامەی باڵا و دكتۆران لەسەر بەكارهێنانی مادەی هۆشبەر دەستگیركراون و  زیاتر لە هەشت هەزار بەكارهێنەری ئەو مادانەش چارەسەر كراون،، 

ئاشکراشیکرد، بە هەماهەنگی لەگەڵ عیراق،باندێكیان دەستگیركردووە كە بەنیازبوون لە هەرێمی كوردستان و دواتر دەروازەی عەرعەرەوە ماددەی هۆشبەر بگوازنەوە بۆ دەرەوەی وڵات و  توانیویانە ئەو باندە دەستگیربكەن و شكست بە پیلانەكەیان بهێنن و دەستبەسەر 38 كیلۆگرام مادەی هۆشبەردا بگرن و دوو تۆمەتباریش دەستگیربكەن.