سەرۆکی ئەمریکا دەرفەتێکی کورت دەداتە دانوستانەکان لەگەڵ ئێران ودەڵێت بەهۆی هەوڵی وڵاتانی ناوەندگیرەوە هێرشەکانی راگرتووە، بەڵام ئاگاداری دایەوە کە ئەگەر دانوستانەکان سەرنەکەون، بژارەی سەربازیی بەربڵاو لەئارادایە.

سەرۆکی ئەمریکا دونالد تڕەمپ، ئەمڕۆ دووشەممە رایگەیاند: دانوستانی ورد و قووڵ لەگەڵ ئێران ئەنجام دەدەین، و ئەگەر سەرکەوتوو نەبێت، دەگەڕێینەوە بۆ پرۆسەیەکی سەربازیی بەربڵاو.

تڕەمپ ئاماژەی بەوەش کرد: وەڵامی داوای ناوەندگیرەکانم دایەوە بۆ رەخساندنی دەرفەتێک بۆ دانوستان لەگەڵ ئێران، بەڵام کاتێکی زۆر بۆ دانوستانەکان تەرخان ناکەم.

لە درێژەی قسەکانیدا تڕەمپ وتی: دەرفەت بۆ بەدەستهێنانی پێشکەوتن لە دانوستانەکان لەگەڵ ئێران کورتخایەنە، و بڕیارم دا هێرشەکان بۆ سەر ئێران راگرم، چونکە وڵاتانی ناوەندگیر داوای رەخساندنی دەرفەتیان کرد بۆ دانوستان.

تڕەمپ جەختیشی کردەوە: ئەگەر دانوستانەکان لەگەڵ ئێران شکست بهێنن، ئامادەم بۆ ئەنجامدانی کردەی سەربازیی بەهێز.