سوپای پاسداران رایگەیاند، فرۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی سیخوڕییان لە باشوری وڵاتەكەیان خستوەتە خوارەوە.

سوپای پاسدرانی ئێران لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بۆ ئەوەكردووە، لە بەردەوامی شكستەكانی ئەمریكا، هێزی ئاسمانی سوپای پاسدران فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی ئەمریكی لە جۆری"ئێم كیو نۆ" لە ئاسمانی شاری ئەهواز خستوەتە خوارەوە، چەند سەعاتێك پێشتر لە ئاسمانی كیش فڕۆكەیەكی تری ئەمریكی لە هەمان جۆر خراوەتە خوارەوە.

راشیگەیاندوە، لە ماوەی دوو رۆژدا چوار فرۆكەی بێفڕۆكەوان لە جۆری"ئێم كیو نۆ" لە ناوچە جیاجیاكانی ئێران خراونەتە خوارەوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، بەپێی ئامارەكان لە سەرەتای شەڕی 40 رۆژەدا ژمارەی ئەو فرۆكانەی خراونەتە خوارەوە، گەیشتوەتە 25 بۆ 30 فڕۆكە.