قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم، پەیامێکی بڵاوکردوەتەوە تێیدا هاتووە؛ نێچیرڤان بارزانی سەرکردەیەکی نێودەوڵەتی و خاوەن دیدگایە،  پیرۆزبایی وەرگرتنی مەدالیای رێزلێنانی ئەستێرەی ئیتاڵیا بە پلەی سوارچاکی خاچی مەزنی لێ دەکات.

ئاماژەی بەوەشکردوە، هەموو ئەوانەی لە نزیکەوە نێچیرڤان بارزانی دەناسن، شاهیدی بۆ دەدەن کە هەمیشە هەوڵ دەدات کێشەکان لە رێگەی گفتوگۆ و لێکتێگەیشتنەوە چارەسەر بکات.

ئەوەشیخستوەتەڕوو، ئەم شێوازە سیاسەتکردنە بۆ کوردستان و عیراق و ناوچەکە، کە پڕە لە ململانێ و ناکۆکیی توند و ناپێویست، زۆر گرنگ و پێویستە.

لە کۆتایشدا قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی لە نێچیرڤان بارزانی دەکات بەبۆنەی وەرگرتنی مەدالیای رێزلێنانی ئەستێرەی ئیتاڵیا بە پلەی سوارچاکی خاچی مەزن.