دوای ئەوە دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا وەک پێویست هاوکاری ئەمریک انەبوون لە جەنگی ئێراندا و چەندین جار یەکێتی ئەوروپای بە پڵنگێکی کارتۆنی وەسف کرد، سکرتێری گشتی ناتۆ دەڵێت؛ یەکێتی ئەوروپا سەکۆیەکە بۆ نیشاندانی دەسەڵاتی ئەمریکا.

مارک روت، سکرتێری گشتی ناتۆ بە فۆکس نیوزی راگەیاند، 500 فڕۆکەی ئەمریکی لە بنکە ئەمریکییەکانەوە لە ئیتاڵیا فڕیون بۆ پاڵپشتیکردنی ئۆپراسیۆنی توڕەیی داستان ئامێز، کە ئەمەش زۆر گرنگ بوو بۆ ئۆپراسیۆنەکە.

دوا بە دوای لێدوانەکانی سکرتێری گشتی ناتۆ، ئیتاڵیا وەڵامی داوەتەوە و قسەکانی رەتکردەوە و رایگەیاند، تەنیا رێگەیان بە گەشتە تەکنیکی و لۆجستیکییەکان داوە و مۆڵەتی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی دەرنەکردووە.

سکرتێری گشتی ناتۆ، لە وەڵامی رەخنەکانی دۆناڵد ترەمپ لە هاوپەیمانانی ناتۆ، کە پشتگیریان لە ئەمریکا نەکردوە لە جەنگەکەدا، دەڵێت؛  شتی وا نییە و یەکێتی ئەورپا لە راستیدا وەک سەکۆیەکە بۆ نیشاندانی دەسەڵاتی ئەمریکا.