سەرۆک وەزیرانی عیراق: پەیوەندی لەگەڵ ئەمریکا لە هاوبەشی سەربازییەوە دەگۆڕێت بۆ هاوبەشی ئابوری
بڵند
٢٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٦
عەلی فالح زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عیراق رایگەیاند، پەیوەندی نێوان عیراق و ئەمریکا لە پەیوەندی سەربازییەوە دەگۆڕێت بۆ هاوبەشی ئابووری و روبەروبونەوەی بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی لە کاری پێشینەی ئەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، عەلی فالح زەیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، پەیوەندی لەگەڵ ئەمریکا لە پەیوەندی سەربازییەوە دەگۆڕێت بۆ هاوبەشی ئابووری و لە بارەی چەکدانانی گروپە چەکدارەکانی عیراقیشەوە، جەختیکردوەتەوە، زۆربەی کوتلەکان لە ئێستاوە دەستیانکردووە بە رادەستکردنی چەکەکانیان بە دەوڵەت.
عەلی زەیدی دوپاتیکردوەتەوە، دوای کشانەوەی سەرجەم هێزەکانی ئەمەریکا، هیچ پاساو و پێویستییەک بۆ هیچ گروپێکی چەکدار لە عیراقدا نابێت و چەک دەبێت تەنها لە دەستی دەوڵەتدا بێت.
سەرۆک وەزیرانە نوێیەکەی عیراق جەختیکردوەتەوە، کاری لە پێشیینەی ئەو بەرەنگاربونەوەی گەندەڵییە و بۆ ئەو مەبەستەش تەواوی هەوڵەکانی دەخاتەگەڕ.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکردوە، دەیانەوێت بڕی بەرهەمهێنانی نەوت زیاد بکەن و داوایان لە رێکخراوی ئۆپێک ئەوەیە بەرهەمهێنانی نەوتیان بەگوێرەی توانا نەوتییەکانی عیراق و قەبارەی دانیشتوان زیاد بکات.



