مانگی داهاتوو كۆبوونەوەی لوتكەی ناتۆ لە ئەنقەرە بەڕێوەدەچێت
هادی
٢٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٦
بڕیارە مانگی داهاتوو لوتكەی ناتۆ لە ئەنقەرە بەڕێوەبچێت، پارێزگاری ئەنقەرەش لە 28ی ئەم مانگەوە هەموو جۆرە چالاكی گردبوونەوە و خۆپیشاندانێكی قەدەغەكرد.
لە چوارچێوەی ئامادەكارییەكان بۆ بەڕێوەچوونی 36مین لوتكەی ناتۆ لە ئەنقەرە و پاراستنی ئاسایشی كۆبوونەوەكە، كە بڕیارە رۆژانی 7 و 8ی تەمموزی داهاتوو بەڕێوەبچێت، پارێزگاری ئەنقەرە لە یەكشەممەی داهاتووەوە كە دەكاتە 28ی حوزەیران، تا 10ی تەمموزی داهاتوو هەموو جۆرە چالاكی و خۆپیشاندان و گردبوونەوە و رێپێوانێكی لە ئەنقەرە قەدەغەكرد.
راشیگەیاندووە، ئەو شوێنەی كۆبوونەوەكەی تێدا بەڕێوەدەچێت، لەگەڵ هەموو ئەو شوێنانەی وەفدەكانی لێدەمێننەوە، رێوشوێنە ئەمنییەكان توندتر دەكرێن.


