مەسعود پزیشکیانی سەرۆک کۆماری ئێران دووپاتی کردەوە، کە وڵاتەکەی بەدوای بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمیدا نییە و هەموو یاداشتنامەکانی لێکتێگەیشتنەکەی نێوان تاران و واشنتۆن لە بەرژەوەندی ئێراندایە.

مەسعود پزیشکیان رایگەیاند، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا پێشتر هەوڵی دەدا مافەکانی ئێران رەت بکاتەوە، بەڵام لە وتاری ئەم دوایەیدا گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە و دانی بە مافەکانی ئێراندا ناوە.

لەبارەی رەوشی دانوستانەکانیشەوە، هەموو بڕگەکانی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لەگەڵ ئەمریکا لە بەرژەوەندی ئێراندایە،  ئەنجام و دەستکەوتەکانی دانوستانەکان بەم زووانە رون دەبنەوە و وڵاتەکەی شەش ملیار دۆلار لەو پارانەی کە لە قەتەرن وەری دەگرێتەوە .

مەسعود پزیشیکان وتوشیەتی، تاکە مەرجی ئەمریکا ئەوەیە ئێران نەبێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی و ئێمەش دەمێکە وتومانە بە دوای چەکی ئەتۆمییەوە نین.