لە ئەمڕۆوە گەشتـە ئاسمانییەکانی نێوان کەرکوک و دوبەی دەستپێـدەکـەن
سەوسەن سەید
٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٦
لە هەنگاوێکی گرنگدا بۆ فراوانکردنی گەشتە نێودەوڵەتییەکان، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی کەرکوک گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ چەند وڵاتێکی ناوچەکە رادەگەیەنێت و بڕیارە ئەمڕۆ یەکەم گەشت بەرەو میرنشینی دوبەی ئەنجام بدرێت.
هەردی سەمەد، لێپرسراوی بەشی راگەیاندنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی کەرکوک تایبەت بە (کوردسات نیوز)ی راگەیاند:
ئەمڕۆ یەکشەممە 21ی حوزەیران، کاتژمێر 3:00ی پاش نیوەڕۆ، بۆ یەکەمین جار گەشتی ئاستی نێوان کەرکوک و دوبەی بە رەسمی دەستپێدەکات.
لێپرسراوی راگەیاندنی فڕۆکەخانەکە ئاماژەی بەوەش کۆکردەوە کە ئەمە تەنها سەرەتایەکە و لە رۆژانی داهاتوودا هێڵەکە بەرەو چەند وڵاتێکی تریش دەکرێتەوە.



