خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، پەیامێکی هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی رۆژنامەنووس هەڵکەوت عەزیز بڵاوکردەوە.

دەقی پەیامەکە

بەبیستنی هەواڵی ماڵئاوایی یەکجارەکی کاک (هەڵکەوت عەزیز)، زۆر غەمباربووم

کۆچکردوو ڕۆژنامەنووسێکی دڵسۆز و ڕاستگۆ بوو کە بەوپەڕی پەرۆشییەوە خزمەتی پرسە گرنگەکانی کورد و کەیسە نیشتمانییەکانی دەکرد

ئەم کۆچە خەمێکی قوڵی بۆ ئێمە و ئازیزانی و هەموو راگەیاندنکارانی کایەی میدیایی هەرێمی کوردستان جێهێشت، پرسەو سەرەخۆشی لەهاوپیشەکانی و خێزانی میدیایی ڕووداو و کەسوکارەکەی ئەکەم و هاوبەشی خەم و پەژارەیانم.

خواى گەورە لەکۆچکردوو خۆش بێت و جێگەی بەهەشت بێت، سەبرو ئارامی بەهەمووان ببەخشێت و ئەمە دوایین ناخۆشیمان بێت.

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد