کەشناسی هەرێم: پلەکانی گەرما لە رۆژی هەینی کەمێک بەرز دەبنەوە
محەمەد رزگار
٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٦
لە چوارچێوەی گۆڕانکارییە وەرزییەکاندا، پێشبینی دەکرێت لە دوو رۆژی داهاتوودا پلەکانی گەرما کەمێک بەرزبوونەوە بەخۆیانەوە ببینن.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاسمان لەنێوان ساماڵ و پەڵەهەوردا دەبێت و خێرایی با لەنێوان 10 بۆ 20 کیلۆمەتر لە سەعاتێکدا دەبێت.
سەبارەت بە پێشبینییەکانی رۆژی هەینی، ئاماژەی بەوەکرد، ئاسمان بە تەواوی ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ کەمێک بەرز دەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر 36پلەی سیلیزی
پیرمام 31پلەی سیلیزی
سلێمانی 35پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ 37 پلەی سیلیزی
دهۆک 34پلەی سیلیزی
زاخۆ 35پلەی سیلیزی


