سەرۆک کۆمار: پێویستە لایەنە سیاسییەکانی عیراق هەماهەنگییان لەنێواندا هەبێت
ساکۆ سمکۆ
٤ی ئایاری ٢٠٢٦
نزار ئامێدی سەرۆک کۆماری عیراق لەگەڵ نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا کۆبووەوە و تیایدا بارودۆخی گشتی وڵات و پێشهاتی سیاسی ئێستایان تاوتوێ کرد.
لە میانەی دیدارەکەدا کە ئەمڕۆ دووشەممە 4ـی 5ـی 2026 لە بەغداد بەڕێوەچوو، سەرۆک کۆمار جەختیکردەوە لە گرنگی پتەوکردنی یەکڕیزی نیشتمانی و هەماهەنگی نێوان هێزە سیاسییەکان، کە یارمەتیدەربێت بۆ پەلەکردن لە پێکهێنانی حکومەتی نوێ بەگوێرەی بەرنامەی کاری حکومەت کە بتوانێت پێداویستیی هاووڵاتیان دابین بکات و خزمەتگوزاری و باری گوزەرانیان باشتر بکات، هاوکات جەختیکردەوە لە گرنگی پشت بەستن بە دیالۆگ و هەماهەنگی وەک ئامرازێک بۆ چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری و چەسپاندنی بنەماکانی دیموکراسی لە وڵاتدا.
هاوکات، خالید شوانی وەزیری داد ئامادەی کۆبوونەوەکە بوو.



