وەزارەتی بەرگریی روسیا: زیاتر لە هەزار درۆنی ئوکرانی خرانە خوارەوە
محەمەد رزگار
٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
وەزارەتی بەرگریی روسیا ئاشکرایکرد، سیستمەکانی بەرگریی ئاسمانیی وڵاتەکەی لە شەوی رابردوودا توانیویانە هەزار و 43 درۆنی ئوکرانی لە چەندین ناوچەی جیاوازی روسیا بخەنە خوارەوە.
وەزارەتی بەرگریی روسیا لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، "پرۆسەی تێکشکاندن و خستنەخوارەوەی درۆنەکان ئاسمانی ناوچەکانی بیلگۆرۆد، بریانسک، ڤۆرۆنیژ، ڤۆڵگۆگراد، کورسک، کالوگا، کۆسترۆما، ئۆریۆل، بینزا، ڕۆستۆڤ، ڕیازان، سمۆلێنسک، سامارا، ساراتۆڤ، تەڤیر، تولا و یارۆسلاڤل، هەروەها مۆسکۆ و دەوروبەری و کۆماری تاتارستانی گرتووەتەوە".
ئەوەشی خستەڕوو، لەلایەن سیستمی بەرگرییەکانیانەوە، توانیویانە بەرپەچی زۆربەی درۆنەکانی ئۆکراین بدەنەوە بیخەنەخوارەوە.


