ترەمپ: هیوادارین عەلی زەیدی سەركەوتوو بێت لە پێكهێنانی حكومەتێكی بێ تیرۆر
ڕێبین
٣٠ی نیسانی ٢٠٢٦
ئەم وێنەیە بە زیرەکیی دەستکرد دروستکراوە
سەرۆكی ئەمریكا لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی لە عەلی فالح زەیدی كرد بەبۆنەی ڕاسپاردنی بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عێراق.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تروس سۆشیاڵ رایگەیاند: پیرۆزبایی لە عەلی زەیدی دەكات و هیوای سەركەوتنی بۆ دەخوازێت و هیوادارە حكومەتێكی دوور لە تیرۆر پێكبهێنێت كە داهاتوویەكی گەش بۆ عێراقییەكان دابین بكات.
ترەمپ راشیگەیاند، قۆناغێكی نوێ لە پەیوەندییەكانیان لەگەڵ عیراق دەستپێدەكەن و چاوەڕوانی پەیوەندییەكی بەهێز و بەرهەمدارن كە خۆشگوزەرانی و سەقامگیریی بۆ هەردوو وڵات دروستبكات.
ئەوەش دوای ئەوەها كە ترەمپ پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ عەلی زەیدی سەرۆك وەزیران راسپێردراوی عیراق ئەنجامداو تێیدا باس لە پەیوەندییە ستراتیژییەكانی نێوان عێراق و ئەمریكا و ڕێگاكانی پەرەپێدان و بەهێزكردنی كرا و دۆناڵد ترەمپ بە رەسمی بانگهێشتی عەلی زەیدی كرد كە سەردانی ئەمریكا بكات دوای پێكهێنانی حكومەتی نوێی عیراق.



