نزار ئامیدی سەرۆک کۆماری عیراق، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە ئەحمەد شەرع سەرۆکی سوریاوە پێگەیشت.

ئەحمەد شەرع سەرۆکی سوریا، پیرۆزبایی لە نزار ئامێدی کرد بە بۆنەی دەستبەکاربوونی لە ئەرکەکانی وەک سەرۆک کۆمار، هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە کارەکانیدا، سەرۆک کۆماری عیراقیش سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ پیرۆزبایی و پەیوەندییە تەلەفونییەکەی دەربڕی.

لەمیانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا باس لە پەیوەندی دووقۆڵی نێوان هەردوو وڵاتی دراوسێ کرا، هەردوولا جەختیانکردەوە، لەسەر گرنگی پتەوکردن و پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لە بوارە جیاجیاکاندا بۆ پاراستنی بەرژەوەندی هاوبەشی هەردوو گەلی برا، هاوکات تەئکیدیانکردەوە لەسەر کاری پێکەویی بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان لە ناوچەکە و بەرقەرارکردنی ئاشتی و سەقامگیری.