رۆژی حەوتی ئایار تۆمەتبار عەجاج ئەحمەد حەردان دادگایی دەكرێت
٢٩ی نیسانی ٢٠٢٦
بڕیارە 7ـی مانگی داهاتوو بە ئامادەبوونی چەند شایەتحاڵێك عەجاج ئەحمەد حەردان كە بە جەلادەكەی ئەنفال ناسراوە دادگایی بكرێت.
دادوەر ئاسۆ محەممەد سۆفی، سەرۆكی پێشوی دادگای تاوانەكانی عیراق و دادوەری لێكۆلینەوە لە كەیسی عەجاج ئەحمەد حەردان تكریتی رایگەیاند، لە رۆژی 7ـی ئایار پرۆسەی دادگایی كردنی عەجاج لە بەغداد بەرێوە دەچێت
وتیشی لەپرۆسەی دادگایكردنەكەدا ژمارەیەك شایەتحاڵ ئامادە دەبن .
بە هەوڵی خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد لە مانگی تەمموز ساڵی رابردوو عەجاج حەردان لە تكریت لەلایەن دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عیراق دەستگیركرا و دواتریش زیاتر لە 180 كەس لە كەسوكاری ئەنفالكراوان سكاڵایان لەسەر تۆماركرد، بەتۆمەتی ئەنجامدانی تاوان لەبەرانبەرهاووڵاتیانی كورد لەكاتی شاڵاوەكانی ئەنفالدا ، لە لێكۆڵینەوەشدا عەجاج دانی بە تاوانەكانیدا ناوە و كەیسەكەشی لە دادگای باڵای تاوانەكانە.



