بە بۆنەی راسپاردنی بۆ پێکهێنانی حکومەت، بافڵ جەلا تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی عەلی زەید کرد.

بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بەوەکردوە، یارمەتیدەری دەبین سەرکەوتووبێت لە پێکهێنانی حکومەتێکی بەتوانا و گشتگیر و هاوکاری ئەو حکومەتە دەبین تا عیراق لەو قەیرانە ئابووری و ئەمنییانە دەرباز بکات کە ڕووبەڕووی بووەتەوە.

دەقی پەیامەکە؛

پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی بەڕێز عەلی زەیدی دەکەین بەبۆنەی راسپاردنیان وەک سەرۆکوەزیرانی عیراق.

هیوای باشترین بۆ بەڕێزیان دەخوازین لەم ئەرکە گرنگەدا. یارمەتیدەری دەبین سەرکەوتووبێت لە پێکهێنانی حکومەتێکی بەتوانا و گشتگیر و هاوکاری ئەو حکومەتە دەبین تا عیراق لەو قەیرانە ئابووری و ئەمنییانە دەرباز بکات کە ڕووبەڕووی بووەتەوە.

پشتیوانی لە حکومەتە نوێیەکە دەکەین و بەردەوام دەبین لە هەوڵەکانمان بۆ بەهێزکردنی هەماهەنگییەکان لە بەرژەوەندیی گەلەکەماندا.

بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان