عەلی فالح كازم زەیدی کێیە؟ ئەو کەسەی کاندیدە بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران
٢٧ی نیسانی ٢٠٢٦
سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن، چوارچێوەی هەماهەنگی رێککەوتون لەسەر دیاریکردنی عەلی زەیدی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عیراق، کە بەگویرەی میدیاکانی عیراق، ناوبراو سەركردەیەكی عیراقییە و خاوەنی مێژوییەكی دەوڵەمەند و هەمەجۆرە لە ئەزموونی یاسایی، دارایی و جێبەجێكردن.
وەك نموونەی سەركردایەتییەكی نیشتمانی دەبینرێت كە بڕوای وایە بونیادنانی عیراق لە یێگەی دامەزراوەی بەهێز و ئابوورییەكی بەرهەمهێنەرەوە دەبێت نەك تەنها دروشم.
ناو: عەلی فالح كازم زەیدی
ساڵی لەدایكبوون: 1978
شوێنی لەدایكبوون: بەغداد
پسپۆڕی و بڕوانامە
بەكالۆریۆس لە یاسا
ماجستەر لە دارایی و بانك
گرنگترین ئەو پۆستانەی تێیدا دەستبەكاربوو
سەرۆكی پێشووی ئەنجومەنی كارگێڕی بانكی باشوور
سەرۆكی ئەنجومەنی كارگێڕی زنجیرە كۆمپانیای نیشتمانی
سەرۆكی ئەنجومەنی كارگێڕی زانكۆی شەعب و پەیمانگای پزیشكی عەشتار
دیدگای نیشتمانی و سیاسی
چاكسازیی دامەزراوەیی
بڕوای وایە كە بونیادنانی عیراق بە دروشم نابێت، بەڵكو بە دامەزراوەی بەهێز و فێربوونی سەردەمیانە دەبێت.
دیپلۆماسییەت و گفتوگۆ
بەشدارێكی چالاكی كۆنگرە نیشتمانی و نێودەوڵەتییەكانە و بڕوای بە بونیادنانی پردی پەیوەندی و دیالۆگی نیشتمانی هەیە.
سەروەریی یاسا
وەك ئەندامێكی سەندیكای پارێزەرانی عێراق، جەخت لەسەر پاراستنی مافەكان و ڕێكخستنی دامەزراوەیی دەكاتەوە.
لێهاتووییە سەرەكییەكان
داڕشتنی روانگەی نیشتمانی
توانای خوێندنەوەی ئاستەنگە سیاسی و ئابوورییەكان بە شێوەیەكی گشتگیر.
بەڕێوەبردنی دامەزراوە گەورەكان
شارەزایی لە سەركردایەتیكردنی دامەزراوە گەورەكان و بەكارهێنانی سەرچاوە مرۆیی بەردەست بۆ دەستكەوت
پشتگیری گەنجان
كاركردن بۆ گەشەپێدانی مرۆیی و بەستنەوەی خوێندن بە بازاڕی كارەوە
دیارترین تایبەتمەندییەكان
دیدگای نیشتمانپەروەری دووربین
بڕیاردان لە رەوش و ژینگەی هەستیاردا
باوەڕبوون بە دیالۆگ و هاوبەشی
بنیادنانی تاكی عیراقی
كاركردن بۆ چاكسازی و گەشەپێدان
پتەوكردنی پێگەی عیراق لەسەر ئاستی هەرێمی و نێودەوڵەتی
بەپێی ئەو زانیارییانەی لەناوماڵی شیعە لەسەر عەلی زەیدی هەیە، لای عەلی زەیدی سەركردایەتی بەرپرسیارێتییە بۆ بونیادنانی دەوڵەت، نەك تەنها كێبڕكێ لەسەر دەسەڵات



